AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٦ ٢١:١٥

ئێوارەی ئەمڕۆ؛

سەرۆک کۆماری نوێی ئێران چووە دیداری ڕێبەری

سەرۆک کۆماری نوێی ئێران چووە دیداری ڕێبەری

ئێوارەی ئەمڕۆ (شەممە) پزیشکیان سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی دیداری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران، ئێوارەی ئەمڕۆ (شەممە) لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی کۆبووەوە.

لەم دیدارەدا ڕێبەری شۆڕش وێڕای پیرۆزبایی لە مەسعود پزشکیان بە بۆنەی سەرکەوتنی بەدەستهێنانی دەنگی زۆرینە و دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بە زیادبوونی بەشداری لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکاندا، هیوای دەربڕی کە دوکتور پزشکیان هەنگاو لە ڕێگایەکدا بنێت بۆ پێشکەوتن و باشتربوون بە بەکارهێنانی تواناکانی خەڵک و دەفرایەتییە زۆرەکانی دیکەی وڵات.

هەروەها ئایەتوڵڵا خامنەیی وێڕای دوعاکردن و هیوای سەرکەوتن بۆ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو، هەندێک ڕاسپاردەی بەو ڕاگەیاند.

News ID 50827

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha